سەرکەوت شەمسەدین پەرلەمانتارى پێشووی عێراق و شنیار ئەنوەر هاوسەریی وەڵامی روونکردنەوەکەى نوسینگەى مەسرور بارزانى دەدەن و دەڵێن" بەتەواوی راستی و دروستی بەلگەکانی زاک کۆپلین ی سەلماند، کە بەڵگەکان لە ماڵپەری فەرمی حکومەتی ئەمریکی و ویلایەتی فلۆریۆدا وەرگیراوە و هەر کەس بەلگەی وا ساختە بکات لە لایەن (ئێف بی ئای) یەوە دەستبەجێ دەستگیر دەکرێت".



سەرکەوت شەمس پەرلەمانتاری پێشووی عێراق و شنیار ئەنوەری هاوسەری دەڵێن" ئەمرۆ ٩ ی دیسمەبەری ٢٠٢١ نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، لە بەیاننامەیەکی پر لە هەڵچون و تۆمەتی بێ بنەما دژی ئێمە و بە ئامانجگرتنی ژیانی تایبەتیمان بڵاوکردۆتەوە گوایە (شنیار ) پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ نوسەری راپۆرتەکە هەیە، ئەم جۆرە چەکانە بەشێکە لەو کلتورەی هەمیشە بەرامبەر نەیارەکانیان بەکاری دێنن".


ئەو پەرلەمانتارەی خوولی پێشوو دەشڵێت " میدیاکەی سەرۆکی حکومەت تۆمەتبارمان ئەکات بەوەی لە پشت بڵاوبونەوەی فەزیحەتی کڕینی موڵکی ١٨ ملیۆن دۆلاری لە میامی لە ویلایەتی فلۆریدا کە ئێمە شانازی بەوەدەکەین کەلەچەند ساڵی ڕابردودا بەردەوام هەماهەنگی بەردەوامان هەبوە لەگەل ناوەندە جیهانیەکان بۆ هەڵماهینی فەزاحەت و گەندەڵیەکانیان  وە ڕای گشتیشمان لێ ئاگادارکردۆیەوە وە بەردەوامیش دەبین".


سەرکەوت شەمس و هاوسەرەکەی دەشڵێن " ئەو رونکردنەوەیە گوایە بۆ وەڵامی راپۆرتێکی بنکۆڵکاری دەزگای فەرمی ئمێریکان پرۆسپێکت و راپۆرتی رۆژنامەنوس زاک کۆپلین سەبارەت بە کرینی مولکێکی ١٨ ملیۆن دۆلار لەلایەن سەرۆکی حکومەت و بە واژوی خۆی کڕدراوە، بەتەواوی راستی و دروستی بەلگەکانی زاک کۆپلین ی سەلماند، کە بەڵگەکان لە ماڵپەری فەرمی حکومەتی ئەمریکی و ویلایەتی فلۆریۆدا وەرگیراوە و هەر کەس بەلگەی وا ساختە بکات لە لایەن (ئێف بی ئای) یەوە دەستبەجێ دەستگیر دەکرێت".
 لە روونکردنەوەکەدا هاتووشە " سەرۆکی حکومەت بۆ بەلارێدا بردنی رای گشتی تۆمەتی ئەخلاقی دەخاتە پاڵ ئێمە (شنیار ئەنوەر)، کە ئەوە بۆخۆی تاوانە و تیرۆری کاراکتەرە و هیچی لە تیرۆری جەستەیی کەمتر نییە، بەتایبەت لە کۆمەلەی کوردستان ئەم جۆرە تۆمەتانە ژیانی کەسەکان دەخاتە مەترسی یەوە".


سەرکەوت شەمس دەڵێت "ئێمە سەرەرای ئیدانەکردنی ئەو بەیانامە شەرمهێنەرەی سەرۆکی حکومەت داوا لە رێکخراوەکانی کۆمەلەی مەدەنی و رێکخراوەکانی بواری ژنان و ئازادی رادەربرین دەکەین کە هەڵوێستی توندیان هەبێت و فشاری جدی بکەن، دەبێت سەرۆکی حکومەت بە فەرمی داوای لێبوردن بکات و ئامادەییش دەرببرێت بۆ لێکۆلینەوەکانی دەستەی نەزاهە و دەر ئەنجامەکشی قبول بکات، کە کەمتر نییە لە دەستلەکار کێشانەوە".


هەروەها ئەو دوو هاوسەرە داوا لەسەرۆکی حکومەت دەکەن پۆزش بهێنێتەوە، گەر نا هەڕەشەی گرتنەبەری رێکاری یاسایی دژی سەرۆکی حکومەت دەکات. 
زۆرترین خوێندراو

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©