ڕۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكی ڕاپۆرتێكی له‌ ژێر ناونیشانی شوێنه‌واری گه‌نده‌ڵی له‌ عێراقه‌وه‌ بۆ دیڵاوێر و میامی، بڵاو كرۆدته‌وه‌ و تێیدا ده‌ڵێت: مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان  باڵه‌خانه‌ی ده‌رمانخانه‌یه‌كی له‌ شاری میامی به‌ به‌های 18 ملیۆن و 300 هه‌زار دۆلار كڕیووه‌..

رۆژنامه‌ ئه‌مریكیه‌كه‌  ئاشكراشیكردووه‌ كه‌ برایه‌كی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بڕی یه‌ك ملیار و 270 ملیۆن دۆلاری له‌ ئه‌مریكا له‌ كڕین و فرۆشتنی خانوبه‌ره‌دا خستووه‌ته‌ كار.

ئه‌وه‌شى بڵاوكردۆته‌وه‌، بارزانیه‌كان له‌ئه‌مریكا سه‌رقاڵى كارى بازرگانین‌و له‌ڕێگه‌ى نه‌وت‌و گه‌نده‌ڵیه‌وه‌ پاره‌یه‌كى زۆریان كۆكردۆته‌وه‌ هه‌روه‌ها ئێستا له‌بوارى وه‌به‌رهێنانیش به‌به‌هاى 1.27 ملیار دۆلار كڕین‌و فرۆشتنى خانوبه‌ره‌ ده‌كه‌ن.

به‌گوێره‌ى ڕۆژنامه‌ی (زه‌ ئه‌مریكان پرۆسپێكت)ى ئه‌مریكى، بارزانیه‌كان له‌دوبه‌ى‌و له‌بورجى خه‌لیفه‌ پشكیان هه‌یه‌و له‌ناوچه‌یه‌كى پیشه‌سازیى دوبه‌ى-ش باڵه‌خانه‌یه‌كى گه‌وره‌یان هه‌یه‌، هاوكات له‌كالیفۆرنیاو ڤێرجینیاش موڵكیان هه‌یه‌و له‌و گرێبه‌ستانه‌ى كردویانه‌ بۆ كڕینى موڵك له‌فلۆریداش موڵكێكیان كڕیوه‌ له‌ناوچه‌ى ده‌رمانخانه‌.

ئه‌وه‌ش هاتوه‌، "له‌ناو ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ى واژۆكراوه‌ جگه‌ له‌ناوى مه‌سرور بارزانى ناوى موكسى بارزانیش هه‌یه‌".

هه‌ر له‌و به‌ڵگه‌نامانه‌شدا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، گروپى كۆمپانیاكانى ستێر خاوه‌ندارێتیه‌كه‌ى بۆ مه‌سرور بارزانى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و یه‌كێكیش له‌وكه‌سانه‌ى له‌به‌ڵگه‌نامه‌كاندا ناوى هاتوه‌، هه‌ڤاڵ دۆسكیه‌ كه‌ به‌نزینى دابینكردوه‌ بۆ بنكه‌ سه‌ربازیه‌كانى ئه‌مریكا له‌هه‌رێمى كوردستان.
زۆرترین خوێندراو

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©