بەیانی ئەمڕۆ هەینی ١٠ی کانوونی یەکەم نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە برنت وخاوت ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهاندا ڕووی لەدابەزین کرد.


لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی برنت بە ٧٣  دۆلار و ٩٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، ئەمەش بەراورد بە دوێنێ بەیانی نرخەکەی دابەزیوە، لەکاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٤ دۆلارو ٤٢ سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.


هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٧٠ دۆلار و ٥٩ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لەکاتی داخستنی بازاردا بە ٧٠ دۆلار و ٩٤ سەنت مانەڵەی پێوە کراوە.


بەرزبوونەوە و دابەزینی نەوت بۆتە بەشێک لە ململانێی نێوان رێکخراوی ئۆێک پڵەس و ولآتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، هەرچی ئۆپێک پڵەسە بڕیاری زیادکردنی ٤٠٠ هەزار بەرمیلی رۆژانەی داوە، بەڵام ئەمەریکا داوای زیاتر دەکات تا نرخی نەوت دابەزێت، ئەمەریکا بەرامبەر ئۆپێک پڵەس هەڕەشەی بەکارهێنانی میکانزیمی تری کرد.
زۆرترین خوێندراو

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©