وەزیرى کۆچى کەنەدا ئاشکرایکرد، وڵاتەکەى پێویستى بە کۆچبەرە بۆ رەخساندنى هەلى کار و بوژاندنەوەى ئابورى.

ئاژانسى هەواڵی  رۆیتەرز بڵاویکردەوە، سەرچاوەیەکى حکومى کەنەدا باسی لەوەکردووە، ئیدارەى جەستن ترۆدۆ سەرۆک وەزیران لەسەر رێگەیەکى راست دەڕوات بۆ بەدیهێنانى ئامانجى ئەمساڵ کە خۆى دەبینێتەوە لە ٤٠١ هەزار دانیشتووى نوێ. 

شون فریزر وەزیرى کۆچى کەنەدا دەڵێت، وڵاتەکەى پێویستى بەکۆچبەرە بۆ رەخساندنى هەلى کار و بوژاندنەوەى ئابورى. 

باسی لەوەشکردووە، لەهەر سێ کۆمپانیایەکى کەنەدى یەکێکیان کۆچبەران خاوەندارێتى دەکەن، کۆچبەران هەروەها یارمەتیدەرن بۆ چارەسەرى کێشەى کەمى دەستى کار.  
زۆرترین خوێندراو

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©