وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا رایدەگەیێنێت هەر داگیرکارییەکی رووسیا بۆ سەر وڵاتەکەیان رووبەڕووی پەرپەرچدانەوەی هێز لەلایەن ئۆکراینا دەبێتەوە. 

رۆژی چوارشەممە 8-12-2021 دمیترۆ کولێبا، وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا لە هەڤپەیڤینێکی تەلەڤزیۆنیی لەگەڵ میدیای بەریتانی هۆشداریدا؛ ئەگەر "سەرۆک پووتین بەتەمابێت ئۆکراینا داگیربکات، ژمارەیەکی زۆری سەربازانی رووسیا دەمرن". 

پێشتر لەم هەفتەیەدا، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا مۆسکۆی لەوە ئاگادارکردەوە هەر داگیرکردنێکی ئۆکراینا لەلایەن رووسیاوە، سزا و زیانی زۆر بۆ سەر ئابووریی رووسیا دەبێت. 

کوبێلا گوتی: "لەگەڵ هاوبەشەکانمان کاردەکەین بۆ ئەوەی ئەم باجە بۆ پووتین بەرگەنەگیراوبێت". 

ئەوەش لە کاتێکدایە پێشتر هەواڵگریی ئەمریکا ئاشکرای کردبوو رووسیا 70 هەزار سەربازی بردووەتە نزیک سنووری ئۆکراینا و گوتبووی گوایە رووسیا ئامادەکاریی بۆ داگیرکردنی ئۆکراین دەکات لە ساڵی داهاتوودا. 

هاوکات، کولێبا ئاشکرایکرد کە ژمارەکە بۆ سەروو 115 هەزار سەربازی رووسی مەزەندە دەکرێت. 

لای خۆشیەوە، رووسیا ئەمە و هەر پلانێکی داگیرکردنی ئۆکراینا رەتدەکاتەوە و نیگەرانییەکانی رۆژئاوا بە "ناوزڕاندن"ی رووسیا ناودەبات. 

لە ساڵی 2012 رووسیا نیمچە دوورگەی کریمیای بە رووسیاوە لکاند و پاڵپشتیی لە جوداخوازانی رۆژهەڵاتی ئۆکراینا کرد. بەهۆی ئەو جەنگەشەوە، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 14 هەزار کەس کوژاون.
زۆرترین خوێندراو

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©