رۆژی سێشەممە نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە 1777 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا. بەوەش هەر ئۆنسەیەک زیاتر لە پێنج دۆلار بەراورد بە کردنەوەی بازاڕ دابەزیوە. هۆکاری سەرەکیی دابەزینی نرخی زێڕ بۆ کەمبوونەوەی نیگەرانییەکانە لەسەر تەشەنەکردنی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن و بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار. بەڵام رۆژی چوارشەممە نرخی زێڕ بەرزبووەوە و هەر ئۆنسەیەک بە 1784 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت. 

هەرچەندە بەهای دۆلار بەراورد بە دراوەکانی دیکە بۆ رۆژی سێشەممە بە رێژەیەکی کەم دابەزی، بەڵام بە گشتی بەهای دۆلار ئاستە بەرزەکەی خۆی پاراستووە و پێنوێنی دۆلار ئێستا لە سەرووی 96ـەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت کە بووەتە هۆکاری ئەوەی کڕینی زێڕ گرانتر رابوەستێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە (8ی کانونی یەکەمی 2021) نرخی كڕینی و فرۆشتنی زێڕ لە بازاڕەكانی هەرێم بەم شێوەیەیە:

نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە (320) هەزار دینار هەروەها 
نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە (375) هەزار دینار

 

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©