شارەزایەكی بواری كەشناسی زانیاری دەربارەی ھاتنی شەپۆلێكی باران و بەفر بارین و نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما بڵاودەكاتەوە.


ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی ئاماژەی بەوەكرد، لە كۆتایی ئەم ھەفتەیەدا ٢-١٢-٢٠٢١ كە دەكاتە سەرەتای مانگی ئایندە پێشبینی ئەكەین شەپۆلێكی بارانبارین و سارد و سەرما ناوچە جیاجیاكانی ھەرێمی كوردستان بگرێتەوە.


ڕاشیگەیاند، ئەو شەپۆلە خۆی لە چالاكبوونی خێرایی با و نزمبوونەوەی پلەكانی گەرمادا ئەبینێتەوە.


ئاماژەی بەوەشكردووە، بەپێی نەخشەكانی كەشوهەوا، شەپۆلەكە بارینی بارانی لێدەكەوێتەوە و لەناوچە شاخاوییەكانیشدا كاریگەری دەگۆرێت بۆ بەفر بارین.

زۆرترین خوێندراو

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©