سلێمانی.. قوتابیان به‌ره‌و سه‌رای ئازادی به‌رێكه‌وتن و هێزێكی زۆری ئه‌منیش ڕه‌وانه‌ی ئه‌و شوێنهكرا
كه‌مێك پێش ئێستا قوتابیان کەمپی کۆنی زانكۆیان جیھێشت و بەرەو سەرای ئازادی بەرێکەوتن، هاوكات هێزێكی زۆری ئه‌منی ڕه‌وای ئه‌و شوێنهكراوه.
له كه‌مپی كۆن و نوێی زانكۆ له شاری سلێمانی خۆپیشاندانی قوتابیانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان به‌ڕێوه‌چوو، له‌هه‌ردوو شوێنه‌كه‌ش ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان به‌رامبه‌ر به قوتابیان به گازی فرمێسك‌ڕێژ بوونی هه‌بوو.
له‌كه‌مپی نوێی زانكۆ ژماره‌یه‌كی زۆر له قوتابیان له‌ناو كه‌مپه‌كه‌دا گیریانخواردبوو، له‌لایه‌ن هێزه‌ئه‌منییه‌كانه‌وه ڕێگای هاتنه ده‌ره‌وه‌یان لێگیرابوو، وه هه‌روه‌ها به گازی فرمێسك‌ڕێژ ڕووبه‌ڕووی قوتابیان بوونه‌وه‌و رێگه‌یان نه‌ده‌دا قوتابیان بێنه‌ده‌ره‌وه.
له‌كه‌مپی كۆنیش هێزی زۆری ئه‌منی جێگیركراوه، ئۆتۆمبیلی تایبه‌تی گازی فرمێسك‌ڕێژ ره‌وانه‌ی شوێنه‌كه كراوه.
دواتر به‌شێك له قوتابیانی خۆپیشانده‌ر ئه‌و شوێنه‌یان جێهێشت و به‌ره‌و سه‌رای ئازادی به‌ڕێكه‌وتن هاوكات هێزێكی زۆری ئه‌منیش ڕه‌وای ئه‌و شوێنهكراوه.