لە ئۆپەراسیۆنێکی دژی گرووپی گولەنییەکان لە پارێزگای ئیزمیری تورکیادا 31 کەس دەستگیرکران.

تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی ئیزمیر، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 24-11-2021 لە ئۆپەراسیۆنیکی دژی گرووپی گولەنییەکاندا 31 کەسیان دەستگیرکرد.

ئۆپەراسیۆنەکە بە بڕیاری داواکاری گشتیی ئیزمیر بۆ دەستگیرکردنی ژمارەیەک گومانلێکراو دەستیپێکردووە و بەردەوامە. بەپێی تۆمەتنامەی داواکاری گشتی ئەو کەسانە لە رێگەی ئەپڵیکەیشنی بایلۆک (ئەپێکە بۆ پەیوەندیی نهێنی بەکاردێت لەلایەن حکومەتی تورکیاوە قەدەخەکراوە) پەیوەندییان بەستووە و چالاکییان کردووە.

ئەو 31 دەستگیرکراوە بە مەبەستی لێپرسینەوە رەوانەی بارەگای ئاسایشی ئیزمیر کران. بەرپرسانی پۆلیس دەڵێن لە شوێنی حەوانەوەی ئەو کەسانە دەستگیراوە بەسەر چەند بەڵگەنامە و دۆکیۆمێنتێک.

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©