لە قەزای چەمچەماڵ بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە سێ کەس بە فیشەک بریندار دەبن، کە یەکێک لە بریندارەکان تەمەنی 14 ساڵە، تەندروستیی چەمچەماڵیش دەڵێت: "چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە".

شەریف رەحیم، وتەبێژی تەندروستیی چەمچەماڵ  رایگەیاند، کاژێر 10:00ـی شەوی رابردوو سێ بریندار گەیێندراوەنەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی چەمچەماڵ کە بە فیشەک بریندار کرابوون، ئێستاش تەندروستیی هەرسێکیان جێگیرە چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.

شەریف رەحیم ئاماژە بەوەش دەکات ئەو سێ کەسە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە لە نێوان دوو بنەماڵەدا بریندارکراون، یەکێك لە بریندارەکان تەمەنی 14 ساڵە و یەکێکیان تەمەنی 42 ساڵە، یەکێکی دیکەیان تەمەنی 20 ساڵە

هاوکات پۆلیسی چەمچەماڵ بە رووداوی راگەیاند، سێ کەسیان دەستگیرکردووە کە لە شەڕەکەدا بەشداربوونە

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©