سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لەپەرلەمانى کوردستان داوا دەکات لەبارەى پرسى دەرماڵەى خوێندکاران سەرۆکى حکومەت و جێگرەکەى و وەزیرە پەیوەندیدارەکان بانگهێشتى پەرلەمان بکرێن.
لەمیانى دانیشتنى ئەمڕۆى پەرلەمانى کوردستاندا، گوڵستان سەعید سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان داواى کرد سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان بە راگەیەنراوێک ئیدانەى شکاندنى حەرەمى زانکۆ و بەکارهێنانى توندوتیژى بەرامبەر خوێندکارانى زانکۆ بکات و داواى کۆتایى هێنان بەو دیاردەیە بکات.
داواشى کرد سەرۆکى حکومەت و جێگرەکەى و وەزیرانى دارایى و خوێندنى باڵا بێنە پەرلەمان و رونکردنەوە لەبارەى دۆسیەى دەرماڵەى خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگاکان بدەن.
ئەوەش دواى ئەوەهات کە سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان داواى کرد هەردوو وەزیرى دارایى و خوێندنى باڵا بێنە پەرلەمان و رونکردنەوە بدەن لەبارەى پرسى دەرماڵەى خوێندکاران.
بابەتی زیاتر