خۆپیشاندانى خوێنکارانى زانکۆ و پەیمانگاکان زانکۆى گەرمیانیشى گرتەوە. 

بەیانى ئەمڕۆ خوێندکارانى زانکۆى گەرمیان دەستیان بەخۆپیشاندان کرد، یەکێک لەبەشداربوانى خۆپیشاندانەکەش رایگەیاند، هاوشێوەى خوێندکارانى زانکۆکانى دیکە داواى گەڕانەوەى دەرماڵەکانیان دەکەن، جگە لەوەش داوادەکەن کە خزمەتنگوزارى بەشە ناوخۆییەکان باشتر بکرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە ماوەى سێ رۆژە خۆپیشاندانى خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگان بۆ گێرانەوەى درەماڵەکانیان بەردەوامە، دوێنێش لە سلێمانى هێزە ئەمنییەکانیش بۆ بڵاوەپێکردنى خۆپیشاندەران توندوتیژییان بەکارهێنا.

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©