هەردوو بەڕێوەبەرایەتى ئاو و کارەباى سلێمانى یەکترى بە هۆکارى تەقینی بۆڕییەکى ئاو دەزانن، لە کاتێکدا بۆ ماوەى (24) کاتژمێر بەو هۆیەوە بەشێکى زۆر لە گەڕەکەکانى سلێمانى و پیرەمەگرون و چەمچەماڵ و بازیان بێ ئاو دەبن.
لەسەر راگەیەنراوەکەى بەڕێوەبەرایەتى ئاوى سلێمانى، بەڕێوەبەرایەتى کارەباى سلێمانى رونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە و رایگەیاند: هۆکاری تەقینی بۆرییەکە بەهۆی کوژاندنەوەی کارەباوە نەبووە، بەڵکو دوای تەقینی بۆرییەکە و دوای (20) خولەک و لەسەر داوای ئەندازیاری سەرپەرشتیاری وێستگەی ئاوی پیرقوربان کارەبا کوژێنراوەتەوە.
پێشتر، بەڕێوەبەرایەتى ئاوى سلێمانى لەراگەیەنراوێکدا وتبوى، بڕانی کارەبای لەناکا و لە هێڵی دووی ئاوی دوکان سلێمانی بووەتە هۆی شکانی بۆری پڕۆژەکە.
ئاماژەى بەوەشکردبوو، بەو هۆیەوە بۆ ماوەی زیاتر لە (24) کاتژمێر دابەشکردنی ئاو لە زۆربەی گەڕەکەکانی شاری سلێمانی و تەواوی گەڕەکەکانی ناوچەی قڕگە و قەزاو ناحیەکانی شۆڕش و چەمچەماڵ و تەکیە و بازیان و گۆپاڵە و پیرەمەگروون دەوەستێت.
بابەتی زیاتر