پیاوێک لە بەرازیل کە کاری نمایشکردنی جلوبەرگ دەکات، وەکو رێگەیەک بۆ دەربڕینی دژایەتیی بۆ تاکژنی، 9 ژنی بە یەکجار هێنا. ئاهەنگی مارەبڕینەکە لە کەنیسەیەکی شاری ساوپاولۆ بەڕێوەچوو. 

پیاوەکە ناوی ئارسەر ئۆرسۆیە و پێشتر ژنێکی هەبوو. بە رەزامەندیی هاوژینەکەی، بڕیاریدا 9 ژنی دیکە پێکەوە بهێنێت و زەماوەندیی هەموویان پێکەوە لە یەک رۆژدا بکات.

ئارسەر ئۆرسۆ دەیەوێت بە رێگەیە رێز لە "خۆشەویستیی ئازاد" بگرێت و دژایەتیی خۆشی بۆ تاکژنی دەرببڕێت. 

دوای مارەکردنی ژنی یەکەمی و بۆ مانگی هەنگوینی سەردانی شارۆچکەی کاپداگی فەرەنسایان کردبوو، کە شارێکی تەواو لیبراڵە؛ هەردوو هاوژینەکە بێ جل بە نێو شوێنە گەشتیارییەکانی شارۆچکەکەدا پیاسەیان کرد، ئەوەش وایکرد کە ناوبانگ دەربکەن.
زۆرترین خوێندراو

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©