یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی و خودی پۆڵ پۆگبای فەڕەنسی لەبارەی دۆخی پێکانەکەیەوە ڕوونکردنەوە دەدەن.

لە سەرەتادا پێگەی فەڕمی یانەی مانچستەر یونایتد لە بارەی دۆخی پێکانەکەی پۆگباوە ڕایگەیاند، پۆگبا بە مەبەستی ئەنجامدانی قۆناغێکی دیکە لە چارەسەرکردنی پێکانەکەی گەشتی وڵاتی ئیماڕاتی و شاری دوبەی کردووە، بەم نزیکانەش دەگەڕێتەوە یاریگاکان.
دواتر پۆگبا لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا وتی: سەرقاڵی ئەنجامدانی چارەسەری پێکانەکەمم، متمانەم بە خۆم هەیە و هەستێکی زۆر باشم هەیە و دڵنییام دۆخەکە زۆر باش دەبێت، هەموو شتێک هۆکاریکی لە پشتەوەیە کە ڕوو دەدات، دەبێت بەردەوام بیت لە پێکەنیین، هێشتا بەختمان هەیە و بەم نزیکانە دەگەڕێمەوە.
لە کۆتایدا یاریزانەکە فەڕەنسییەکە ڕاگەیاند، سوپاسی پشتیوانی هەموو لایەک دەکەم، خوای گەورە هەمووتان بپارێزێت و بەم نزیکانەش چاوەڕوانی گەڕانەوەم بکەن.
پۆگبا لە مەشقەکانی کەڵەشێرەکان لە ڕاهێنانەکاندا تووشی پێکان بوو، بەو هۆیەوە نزیکەی دوو مانگ لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©