لە کەناراوەکانی لیبیا ١٠ کۆچبەر خنکان و ٩٩ کۆچبەری دیکەش ڕزگار کران.


تیمە دەریاوانییەکانی لیبیا ڕایانگەیاند، ٩٩ کۆچبەریان لەسەر بەلەمێک ڕزگار کردووە و دوای ڕزگارکردنیشیان سەرجەمیان گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی پارێزراو و خراونەتە ژێر چاودێری تەندروستی.

تیمەکە ڕاشیگەیاندووە، ١٠ لە کۆچبەرەکانی ناو بەلەمەکە بەھۆی پاڵەپەستۆ و قەرەباڵخییەوە خنکاون، پزیشکانی بێسنوریش دەڵێت، تیمەکان دەیانتوانی زووتر فریای کۆچبەرەکان بکەون و ڕێگەیان نەدایە ئەو کارەساتە ڕووبدات.

بە پێی زانیارییەکانی حکومەتی لیبیا تەنھا لە ١١ مانگی ئەمساڵدا ٥٩ ھەزار کۆچبەر لە سنورە ئاوییەکانی لیبیاوە خۆیان گەیاندووەتە ئیتاڵیا.





زۆرترین خوێندراو

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©