جارێکی دیکە گاریس بەیل تووشی پێکان بووە بەڵام ریال مەدرید ئاشکرای نەکردووە و هیچ بەیاننامەیەکی لەمبارەیەوە بڵاو نەکردووەتەوە.


رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، گاریس بەیل لە پێی راستی تووشی پێکان بووە و ناتوانێت بۆ ماوەی سێ هەفتە پێ لە تۆپ بداتەوە، تا ناوەڕاستی مانگی دیسێمبەر لە یانەکەی دادەبڕێت، کەچی یانە مەدریدییەکە هیچی بڵاو نەکردووەتەوە.


رۆژنامەی مارکا ئاشکرایکردووە، لەسەر داوای گاریس بەیل ریال مەدرید پێکانەکەی رانەگەیاندووە، بەڵام بەرپرسانی مێرێنگی زۆر تووڕەن و بڕیاریان داوە لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان بەڕێی بکەن.


بەیل بەهۆی پێکانەکەی لە شەش یاریی داهاتووی ریال مەدرید بێبەش دەبێت.


بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©