وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، ١٧٠ کۆچبەری عێراقی لەسەر سنوری بێلاروس و پۆڵندا دەیانەوێت بگەڕێنەوە.


"ئەحمەد سەحاف" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، تا ئێستا ١٧٠ کۆچبەر تۆمارکراون کە بە شێوەیەکی ئارەزوومەندانە دەیانەوێت سنورەکانی بێلاروس و پۆڵندا بەجێبھێڵن و بگەڕێنەوە عێراق.

وتیشی، ٥٥ پاسپۆرتیان بۆ گەڕانەوەی کۆچبەران ئامادەکردووە و کارەکان لەگەڵ لێپرسراوانی فڕۆکەخانەی "مینسک" جێبەجێ دەکەن بۆ ڕێکخستنی ئەو گەشتە. 

پێشتریش "ئەحمەد سەحاف" ڕایگەیاندبوو، ١٨ی ئەم مانگە یەکەم گەشت ڕێکدەخەن بۆ ئەو کۆچبەرە عێراقییانەی بە شێوەی ئارەزوومەندانە دەیانەوێت لە سنوری "بێلاروس"ەوە بگەڕێنەوە وڵاتەکە. وتیشی حکومەت لەگەڵ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی کۆچبەراندایە.
زۆرترین خوێندراو

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©