لە تونس 101 کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکران کە هەوڵیان دەدا بە رێگەی قاچاخ، بپەڕنەوە بۆ ئەوروپا.

لە راگەیێندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی تونسەوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوەکراوە لەلایەن یەکەکانی ئاسایشی کەنار دەریای ویلایەتی سەفاقسەوە، 90 کۆچبەر دەستگیرکراون کە یەکێکیان هاووڵاتیی تونسە و ئەوانی دیکە هاووڵاتیی ئەفریقین و رێکاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، لە ناوچەی نەبیل لە باکووری رۆژهەڵاتی تونس، سێ کەس و لە شاری مەدەنین لە باشووری تونس، هەشت کەسی دیکە بە هەمان هۆکار دەستگیرکراون.

وڵاتانی وەک تونس و لیبیا لە باکووری ئەفریقیا بە رێڕەوی کۆچبەرانی نایاسایی دادەنرێن کە دەیانەوێت لە رێگەی دەریای ناوەڕاستەوە بگەنە ئەوروپا.

ئیتاڵیا، فەرەنسا و ئیسپانیا دەکەونە باکووری تونس و دەریای نێوەڕاست ئەو وڵاتانە بە تونسەوە دەبەستێتەوە.

ساڵانە هەزاران کۆچبەر بەمەبەستی دەستەبەرکردنی ژیانێکی باشتر و گەیشتن بە ئەوروپا، لە ئەفریقیاوە دەچنە دەریای ناوەڕاست.

لە کاتێکدا ژمارەیەک لەو کۆچبەرانە دەتوانن بگەنە ئەوروپا، بەشێکیشیان لە دەریادا، ژێرئاو دەکەون و دەخنکێن.
زۆرترین خوێندراو

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©