پاراستنی ژینگەی پارێزگای کرماشان بڵاوی کردەوە، یەکێک لە ژینگەپارێزەکانیان بە تۆمەتی کوشتنی راوچییەک، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە و حوکمەکەش بە دادگای تاوانەکانی کرماشان راگەیێنراوە.

بەوتەی حوسێن وەیسی، بەرپرسی بەشی مافی بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی ژینگەی کرماشان، ئەو ژینگەپارێزەی حوکمی قەساسی بەسەردا سەپێنراوە، ناوی برومەند نەجەفییە و هاوینی ساڵی 2020 لە شەڕێکدا کەسێکی تەمەن 23 ساڵی کوشتووە.

حوسێن وەیسی وتی: "رۆژی 04-08-2020 هێزەکانی یەکەی جێبەجێکردنی پاراستنی ژینگە لە ناوچەی پارێزراوی بێستون تووشی ئۆتۆمبیلێک دەبن، بەڵام ئۆتۆمبیلەکە گوێ بە بە ژینگەپارێزەکان نادات و رایناگرێ، ئەوانیش تەقەی لێدەکەن و لە ئەنجامدا کەسێک بە ناوی یوسف فەلاحی داروەندی خەڵکی گوندی سونقورئاوای سەر بە بێستون گیان لەدەست دەدات".

هەر دوای رووداوەکە برومەند نەجەفی، ئەندامی پاراستنی ژینگەی کرماشان دەستگیرکراو لەو کاتەوە لە زیندانی دێزڵابادی کرماشاندا راگیراوە.

بەوتەی وەیسی، دوای لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە، دادگای تاوانەکانی پارێزگای کرماشان هەفتەی رابردوو سزای قەساسی بەسەر ئەو ژینگەپارێزەدا سەپاندووە و حوکمەکەی پێڕاگەیاندووە.

لە دەیەکانی رابردوودا تێکهەڵچوونی نێوان ژینگەپارێزەکان و راوچییە نایاساییەکان کێشەیەکی سەرەکی بەردەم ژینگەپارێزەکان بووە. 

راوچییەکان وەڵامی ژینگەپارێزەکان نادەنەوە و زۆر جارانیش لەگەڵیان تووشی شەڕ دەبن و تەقەیان لێدەکەن، تائێستا چەندین ژینگەپارێز لە ئێران بەدەستی راوچییەکان کوژراون.

لەو حاڵەتانەشدا کە شەڕ لە نێوانیاندا روویداوە و راوچییەکان کوژراون، بەهۆی نەبوونی یاساییەکی روون بۆ پشتگیری لە ژینگەپارێزەکان، کێشەی زۆریان بەرەوڕوو بووەتەوە. 

نەبوونی یاسایەک بۆ پشتگیری لە ژینگەپارێزەکان لەمجۆرە حاڵەتانەدا لەگەڵ ناڕەزایەتیی و رەخنەی لایەنگران و ژینگەپارێزەکان بەرەوڕوو بووە، کە بەگوتەی ئەوان دەرفەتی بۆ راوچییەکان رەخساندووە وەڵامی ژینگەپارێزەکان نەدەنەوە و ژینگەپارێزەکانیش بەگوێرەی پێویست نەتوانن بەرگری لە ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکان بکەن.
زۆرترین خوێندراو

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©