وەزیری ناوخۆی ئێران ئاشکرای دەکات کە پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکەی دەستیان بەسەر 90٪ی تریاکی هەمو جیهاندا گرتوە ئەوەش لە کاتێکدا ئەزەربایجان ئەو وڵاتە تۆمەتبار دەکات بە رەوانەکردنی ماددە هۆشبەرەکان بۆ ئەوروپا.

ئەحمەد وەحیدی، وەزیری ناوخۆی ئێران لە کۆبونەوەی لەگەڵ باڵیۆزی وڵاتان لە تاران رایگەیاند: وڵاتەکەی رۆڵی باڵای بینیەوە بۆ رێگریی لە قاچاخی ماددە هۆشبەرەکان و تەنها لە ساڵێکدا دەست گیراوە بەسەر هەزار و 10 تۆن لەو ماددانە لە وڵاتەکەیدا.

وەحیدی رونی کردوەتەوە کە جگە لە تریاک دەست بەسەر چەندین جۆری دیکەی ماددەی هۆشبەردا گیراوە و لە ماوەی ساڵی رابردودا 72٪ مۆرفین و 20٪ی هیرۆیینی هەمو جیهان لە ئێران دەستی بەسەردا گیراوە.

وتەکانی وەحیدی لە کاتێکدایە کە پێشتری ئیلهام عەلیێڤ، سەرۆکی ئازەربایجان، وڵاتی ئێرانی بەوە تۆمەتبار کرد کە 30 ساڵە لە رێگەی سنوری ئەرمینا  تریاک و ماددە هۆشبەرەکان رەوانەی وڵاتانی ئەوروپا و رۆژئاوا دەکات.
زۆرترین خوێندراو

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©