یەکێتی ئەوروپا بەنیازە سزا بەسەر  هێڵی ئاسمان تورکیادا بسەپێنێت بەهۆی گواستنەوەی کۆچبەرانی کورد بە رێگەی گەشتی تایبەت بۆ بیلاروسیا.

رۆژنامەی (بیلد)ی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، کۆچبەرانی کورد لە هەرێمی کوردستان لەرێگەی هێڵی ئاسمانی تورکیاوە بە گەشتی تایبەت دەچنە (مینسک)ی پایتەختی بیلاروسیا.

رۆژنامەکە ئاشکراشیکردووە، هێڵی ئاسمانی تورکیا ژمارەی گەشتەکانی بۆ وڵاتی بیلاروسیا زیادکردووە و لە ئێستادا رۆژانە دوو گەشتی ئاسمانی لە ئەستەنبوڵەوە بۆ بیلاروسیا ئەنجام دەدرێت.


لە (49%)ی پشکی هێڵی ئاسمانی تورکیا لە دەستی دەوڵەتدایە.

ئەوە لەکاتێکدایە، ئورسولا ڤۆندەرلاین سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا رۆژی دووشەممەی رابردوو رایگەیاند، یەکێتی ئەوروپا دەست بە لێکۆڵینەوە دەکات لەسەر هێڵی ئاسمانی چەند وڵاتێک کە کۆچبەران بۆ بیلاروسیا دەگوازنەوە، پێدەچێت سزا بەسەر ئەو وڵاتانەدا بسەپێنێت.

بەرپرسانی حکومەتی پۆڵەنداش رایدەگەیەنن، ئێستا لەسەر سنوری وڵاتەکەیان لەگەڵ بیلاروسیا نزیکەی چوار هەزار کۆچبەر هەن و دەیانەوێت، بپەڕنەوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا.
زۆرترین خوێندراو

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©