بەهۆی دروستبونی قەرەباڵغییەکی زۆرەوە لە فێستیڤاڵی میوزیکدا لە شاری هیوستنی ئەمریکا زیاتر لە 300 کەس بونە قوربانیی.

 بە گوێرەی هەواڵی میدیا ئەمریکییەکان، لە فێستیڤاڵێکی میوزیکدا کە لە کاتژمێر 9 بە کاتی ئەمریکا دەستیپێکردوە  زیاتر لە 50 هەزار کەس بەشداربوە، لەکاتی چونە ژورەوەی هاوڵاتیاندا قەرەباڵغییەکی زۆر دروستبوە و بەهۆیەوە زۆرینەی ئەو کەسانە توشی نەمانی ئۆکسجین بون و ژمارەیەکی زۆریان بونەتە قوربانی.

میدیاکان ئاماژەیان بۆ ئەوەکردوە کە لە فێستیڤاڵەکەدا تراڤێس سکۆت، راپەری بەناوبانگی ئەمریکی بەشداربوە و بەپێی ئەو ئامارانەی کە بڵاوکراونەتەوە هەشت کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 300 کەسی دیکەش برینداربون و بەشێکیان بە ئامبولانس گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی شارەکە.

 هەروەک لەبارەی روداوەکەوە ترۆی فینەر، بەرپرسی بنکەی پۆلیسی هیوستن رایگەیاندوە: ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە دواە گەیاندنیان بوە بۆ نەخۆشخانە و راستەوخۆش دوای ئەو روداوە فێستیڤاڵەکە راگیراوە
زۆرترین خوێندراو

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©