بەڕێوەبەری هەرێمی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بۆ ئەوروپا وتی، كیشوەری ئەوروپا ئێستا چەقی بڵاوبوونەوەی پەتای (كۆڤید – 19) یە، كە بە لە (50%) ی هەموو حاڵەتەكان لە ئاستی جیهان هەژمار دەكرێت.
(هانس كلوگ) لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی لە كۆپنهاگن ڕایگەیاند، لە ئێستادا خێرایی بڵاوبوونەوەی پەتاكە لە (53) وڵاتی ناوچەكە نیگەرانیەكی زۆر گەورەیە، ئاماژەشی بەوە كرد حاڵەتە نوێكانی جۆری دێلتا خەریكە دەگاتە بەرزترین ئاست.
كلوگ دەڵێت، بەپێی دوایین داتای ئاژانسەكە دەریدەخات ئەو كەسانەی كە بەهۆی ڤایرۆسەكە لە نەخۆشخانەكان دەمێننەوە دووهێندە زیادییان كردوە لە هەفتەیەكدا.
ئەو ئاماژەی بەوەشكرد، كە كاربەدەستان زیادبوونی حاڵەتەكانیان لە نێو هەموو چین و توێژێكدا بەدی كردوە، بەڵام بەشێوەیەكی زیاتر حاڵەتەكانی توشبوون لە نێو بەتەمەنەكاندا زیادی كردوە كە جێگەی نیگەرانیە.
دەشڵێت، مانای ئەوەیە خەڵكانی زیاتر لە نێو ئەو كەسانەدا بە ڕێژەی زیاتر گیانلەدەستدەدەن كە دۆخێكی تایبەتیان هەیە، هەروەها بە ڕێژەی (75%) ی ئەوانەی گیانلەدەستدەدەن لە نێوان ئەو كەسانەدان كە تەمەنیان لەسەروو (65) ساڵیدایە.
كڵوگ دەڵێت، یەكێك لە پێشبینیە باوەڕپێكراوەكان تر نیشانی دەدات كە دەشێت ئەوروپا تا سەرەتای مانگی دوو نیو ملیۆن حاڵەتی دیكەی گیانلەدەستدان بە (كۆڤید – 19) بەخۆیەوە ببینێت، ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوام بێت.
هەروەها ئاماژەی بە ڕێژەی بەرزی و نزمی كوتانەكان كرد كە خەڵكی ڕێنماییە تەندروستیەكانیان خاوكردۆتەوە لە سەرانسەری هەرێمەكەو بە هۆكاری بەرزبوونەوەی حاڵەتەكانی توشبوونی لە قەڵەمدا.
لە كاتێكدا ملیارێك بەشە ڤاكسین دابەشكراوە، لە ئەوروپا تەنها لە (47%) ی كۆی دانیشتوان بەتەواوی خۆیان كوتاوە، ئەو دەڵێت: لە هەشت وڵاتدا بەلایەنی كەمەوە لە (70%) ی خەڵك بە تەواوی ڤاكسینی دژە كۆرۆنایان وەرگرتووە، كڵوگ ئاماژە بەوەش دەكات كە ڕێژەی كوتان لە دوو وڵاتی هەرێمەكەدا لە خوار (10%) یە.
كڵوگ هانی ئەو وڵاتانەیدا كە ڕێژەی كوتان تێیاندا كەمە ڕێژەی كوتان زیاد بكەن، بەتایبەتی لە نێوان چینی بەساڵاچووان، ئەو هانی ئەو وڵاتانەشیدا كە ڕێژەی كوتانیان تێدا زۆرە، هاوكاری ئەو وڵاتانە بكەن كە دەستڕاگەیشتینیان بە ڤاكسینەكە كەمە.
بەڕێوەبەری هەرێمی (WHO) وتی: دەبێت پلانەكانمان لە كاردانەوە بەرامبەر بەرزبوونەوەی حاڵەتەكان بگۆڕین بۆ ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەكان.
زۆرترین خوێندراو

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©