هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنى کۆنگرەى لوتکەى کەشوهەواى جیهان رێکخراوى یونسێف هۆشدارى دەدات لەبارەى ئایندەى منداڵان و لاوانى عێراق و دەڵێت بەهۆى گۆرانکارییەکانى کەشوهەوا لەبەردەم مەترسى توشبون بە نەخۆشى کوشندەدان.

رێکخراوى یونسێف لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاندوە، منداڵان و لاوانى عێراق ئەو توێژەن کە بەهۆى گۆڕانکارى کەشوهەوا و کەمبونەوەى ئاو روبەڕوى مەترسى دەبنەوە، ئەوەش دەبێتە هەڕەشە بۆسەر ژیان و تەندروستیان و روبەڕوى نەخۆشى کوشندەیان دەکاتەوە.

ئەو رێکخراوەى سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان داواى کردوە رێوشوێنى بەپەلە و پێویست بۆ چارەسەرکردنى کێشەى کەمبونەوەى ئاو و کاریگەرییەکانى لەسەر ژیانى منداڵان و لاوانى عێراق بگیرێتەبەر.

ئەو داوایەى رێکخراوى یونسێف لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ لە شارى گلاسکۆى سکۆتلەندا کۆنگرەى لوتکەى کەشوهەوا دەستى بەکارەکانى کرد.
زۆرترین خوێندراو

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©