" رازی نین بە دروستکردنی دیوار لە نێوان ولاتانی یەکێتی ئەوروپا بۆ رێگریکردنی کۆچبەران "

لە کۆبونەوەی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا لە بارەی بارودۆخی کۆچبەران بە تایبەت ئەو بارودۆخەی ئێستا روو دادات لە سەر سنوری نێوان ولاتانی بێلاروسیا و پۆلەندا، هەردوو ولات داوای سەدان ملیۆن یۆرۆ دەکەن لە یەکێتی ئەوروپا بۆدروستکردنی دیوار و تەلبەندکردنی سنورەکانیان.


لە پال ئەو دوو ولاتەش 12 ولاتی تریشی یەکێتی ئەوروپا هەمان پێشنیاریان کردبوو لە پەرلەمانی ئەوروپا بۆ داخستنی سنورەکانیان.

بەلام ئەمرۆ سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا و ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا بە هاوباشی بریاریاندا و داوای ئەو ولاتانایان رەتکردەوەو، گوتیان بە هیچ شێوەیەک نابێ دیوار یان تەلبەند دروست بکرێت لە نێوان ولاتانی یەکێتی ئەوروپا.


دەتوانین رێگە چارەسەری تر بدۆزینەوە وەک زیاد کردنی پۆلیسی Frontex بۆ چاودێریکردنی زیاتری سنورەکانمان یان زیادکردنی پۆلیسی زیاتر لا سەر سنورەکانمان.

زۆرترین خوێندراو

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©