سەرۆک وەزیرانی پۆلەندا ماریوس بلسزاک ئەمرۆ رۆژی سێشەمە رایگەیاند، تاکو پرۆسەی دروستکردنی دیوار یان تەلبەند کردنی سنورەکانمان لە گەل ولاتی بێلاروسیا یەک لایی دەبێتەوە هەزار سەربازی تر دەنێرین بۆ سەر سنورەکانمان بۆ یارمەتیدانی ئەو 2500سەربازەی کە ئێستا لە سەر سنورەکانن و رێگری دەکەن لە دەربازبوونی کۆچبەران بۆ ناو خاکی پۆلەندا.

پەرلەمانی ئەوروپا داواکەی ئەو ولاتانەی رەتکردەوە بۆ پێدانی بوجە بۆ دروستکردنی دیوار لە نێوان ولاتانی یەکێتی ئەوروپا، بۆیە سەرۆک وەزیرانی پۆلەندا ئەم بریارەی دەرکرد.


زۆربەی ئەو کۆچبەرانەی کەوا ئێستا لە سەر سنوری ئەم دوو ولاتەن زیاتر خەلکی رۆژهەلاتی ناوەراستن، وەک عیراق، لوبنان، ئەڤغانستان... بەشێکیشيان خەلکی ولاتانی ئەفریقان.


باروو دۆخی ئەم کۆچبەرانە لە بارێكی خراپ دایە لە بەر سەرما و بێ خۆراکی بێ ئاوی.


لە هەمان کاتدا سەبازانی بێلاروسیا ناهێلێن کۆچبەرەکان بگەرێنەوە ناو شار سەربازانی پۆلەنداش رێگایان پێنادەن دەربازی ناو خاکەکەیان بن.


تا ئێستا 12 کۆچبەر گیانیان لە دەست داوە لە سەر سنوری نێوان ولاتی بێلاروسیا و پۆلەندا.

زۆرترین خوێندراو

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©