لەمیانى کۆبونەوەى نێوان سەرۆکى ئەمەریکاو سەرۆک کۆمارى تورکیادا، سەرۆکى ئەمەریکا داواى بەهێزبونى دامەزراوە دیموکراسیەکان و رێزگرتن لە مافى مرۆڤ و سەروەرى یاسا لە هاوتا تورکیەکەى دەکات.

جۆبایدن سەرۆکى ئەمەریکا لە پەراوێزى کۆبونەوەى لوتکەى (G20) لە رۆماى پایتەختى ئیتالیا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا کۆبوەوە.

بەپێى راگەیەنراوى کۆشکى سپى کە لەبارەى ناوەڕۆکى ئەو کۆبونەوەیە بڵاویکردوەتەوە، جۆبایدن خواستی خۆی بۆ بەدیهێنانی پەیوەندییەکی بنیاتنەرانە لەگەڵ تورکیا و فراوانکردنی ئاستى هاریکارى و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان واشنتۆن و ئەنقەرە خستوەتەڕوو.

بەپێى راگەیەنراوەکە، سەرۆکى ئەمەریکا جەختی کردوەتەوە لە گرنگی بەهێزبوونی دامەزراوەکانی دیموکراسی و رێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ و سەروەریی یاسا لە تورکیا، ئەوەش لەپێناوى بە دیهێنانى ئاشتى و خۆشگوزەرانی

هەر سەبارەت بەو کۆبونەوەیەى نێوان سەرۆکى ئەمەریکا و سەرۆک کۆمارى تورکیا ئاژانسى هەواڵى ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە، هەردوولا رێککەتون لەسەر دانانى میکانیزمێکى هاوبەش بۆ  بەرەو پێشبردنى پەیوەندییەکانى نێوانیان، هەروەها باسیان لەو هەنگاوە هاوبەشانە کردوە کە پێویستە لەچوارچێوەى بەرژەوەندییە هاوبەشەکانیاندا بیگرنە بەر.
زۆرترین خوێندراو

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©