تۆپه‌ڵه قوڕه‌کان
گۆران ڕەسووڵ
١
لە بەهەشت دەریانکردم
دەرگەی دۆزەخیشیان بە ڕوودا داخستم،
ئاهــ لەو نەگبەتییە
دەبێ دیسان
بگەڕێمەوە سەر زەوی!
٢
زیندانەکانم ڕۆژ بە ڕۆژ گەورەبوون
سەرەتا،
زگی دایکم
دواتر،
قۆنداغه و لانکەکان،
تارمایی دیوارەکان،
ئێستاش
گۆی زەوی!
٣
مرۆڤەکان ترسناکن
تەنانەت لەناو وێنەکانیش!
٤
ماسی
لە پەرداخێک ئاودا
خۆی دەژیێنێت،
لەم زەوییە پانوپۆڕەدا
بەم هەموو هۆشەوە
سنوورمان کێشا،
ڕووباری خوێناوییمان چێکرد
دەریاکانمان پڕکردن لە
زبڵ و پاشماوەی زێڕی ڕەش
ملیۆنان پەرداخی ئاومان هەن،
نەمانویست وەک ماسی بژین!
٥
لە ناو مندا
ئۆپۆزسیۆنێک هەیە،
بوون،
بە گەندەڵیی دەزانێت.
٦
په‌تا بڵاوه
مرۆڤبوونمان نه‌خۆش.
٧
لە دەریادا
ڕێمان ونکرد
تا چاوبڕدەکا (هیچ) دەبینین،
بەبێ ڕێ ون‌کردن
لە وشکانیش!
٨
ڕقم له به‌هه‌شته
مرۆڤه‌کان له‌وێش هه‌ن.
٩
مرۆڤایه‌تیی
له هیچ شوێنێک نادۆزیته‌وه،
تەنانەت له گه‌ڕانی" Google"یش!
١٠
وه‌ک نابینایه‌ک هه‌وڵی هه‌ڵاتن بدا،
ئاوا
بیر له بوونم
لەسەر ئەم هەسارەیە ده‌کەمه‌وه.
١١
بوون
باشتر نییە لە
هـ
ی
چ.
بابەتی زیاتر