وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، لە هێرشێکی درۆنیدا لە سوریا، سەرکردەیەکی باڵای رێکخراوی ئەلقاعیدەیان کوشتووە.
 

ئەمڕۆ شەممە جۆن سیسگبی وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا رایگەیاند، عەبدولحەمید ئەلمەتار، سەرکردەی باڵای ئەلقاعیدەی لە هێرشێکی ئاسمانیی ئەمریکا لە باکوری رۆژئاوای سوریا کوژراوە.


سیسگبی وتیشی، هێرشەکە لە رێگەی درۆنێکی جۆری (MQ9)ئەنجامدراوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک نییە ئایا کەسی دیکە بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکەی ئەمریکاوە برینداربووبێت یان کوژرابێت.

هێرشە ئاسمانییەکە دوو رۆژ دوای ئەوە هات کە هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازیی تەنف لە باشوری سوریا کە نزیکەی 200 سەرباز و راوێژکاری سەربازیی ئەمریکی تێدایە.
زۆرترین خوێندراو

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©