میدیاکانی رووسیا رایانگەیاند: کە جۆرێکیی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە رووسیادا دەستنیشانکراوە کە زۆر لە جۆری دەلتا چالاکتر و کوشندەترە و کاریگەرییەکانیشی لەسەر جەستە قورسترە.


ئەم جۆرە نوێیەی کۆرۆنا لە رووسیا کە بە (AY, 2.5) ناودەبرێت، چەندین حاڵەتی لە ناوچە جیاوازەکانی رووسیا لێ تۆمارکراوە و سەر بە هەمان خێزانی کۆرۆنایە، بەڵام چەندین گۆڕانکاری بەسەر خودی ڤایرۆسەکەدا هاتووە کە بەهێزتری کردووە بەرامبەر بەرگری جەستەی مرۆڤ.


ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی رووسیا بڕیاریدا لەم هەفتەیەوە دووبارە شوێنە گشتییەکان و قەرەباڵغەکانی رووسیا دابخرێت، بەتایبەتی دوای ئەوەی دوێنێ ژمارەی گیانلەدەستان بەهۆی کۆرۆناوە گەیشتە 1028، کەس و تووشبوونیش 34073 کەس تەنیا لە 24 کاتژمێردا، هەر دوێنێش لە رووسیادا 8 کەس تۆمارکراوە کە هەڵگری کۆرۆنای دەلتان لە جۆری گۆڕاو.

زۆرترین خوێندراو

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©