ماوەی چەند هەفتەیەکە پەتایەکی ڤایرۆسی لەناو خەڵک بەشێوەیەکی بەربڵاو بڵاو بۆتەوە و خەڵکێکی زۆر پێوەی گیرۆدە بوون، بەگشتی خەڵک بەشێوەیەکی مام ناوەند یان توند دەیگرن و هەندێکیشیان بە سووکی تووشی دەبن.

چەند رونکردنەوەیەک سەبارەت بە پەتاکە:
- ئەم پەتایە، پەتایەکی ڤایرۆسییە و بەکتریایی نیە.
- نیشانەکان بە شێوەیەکی گشتی بریتین لە ( پەسیو، کۆکە، لەرزو تا، قوڕگ ئێش، سەر ئێشە ، بێتاقەتی، قاچ ئێشە).
- بەکارهێنانی دەرمانی دژە هەوکرن (وەکو ئەمۆکسیلین و ئەزیسڕۆمایسین و تەواوی ئەنتیبایۆتیکەکانی تر) بەهیچ شێوەیەک پێویست ناکا لەبەر ئەوەی ئەو دەرمانانە بۆ هەوکردنی بەکتریایی بەکاردێن و بۆ هەوکردنی ڤایرۆسی هیچ سوودێکی لێنابینی.
- هەندێک حالەتی کەم هەیە کە لەلایەن پزیشکەوە دیاری دەکرێت کە لەگەڵ هەورکردنە ڤایرۆسییەکە، نەخۆش تووشی هەورکردنی بەکتریایی دەبێت، لەو کاتەدا بەکارهێنانی ئەنتیبایۆتیک ئاسیاییە.
- نیشانەکانی ئەم پەتایە بە نزیکەیی هەمان نیشانەکانی کۆڕۆنایە و جیاکرنەوەیان ئاسان نیە، بۆیە پێویستە نەخۆش ئامۆژگاری تەنها لە پزیشک وەربگرێ .
- بە بەراورد بە کۆڕۆنا، ئەم پەتایە خێراتر بڵاو دەبێتەوە، زۆرجار یەک ئەندامی خێزانێک بە نزیکەیی تەواوی ئەندامەکانی تر تـوش دەکات لە ماوەیەکی زۆر کورت.
ـ پێویستە هەمان رێکارەکانی خۆپارێزی کۆڕۆنا بۆ ئەم پەتایەش پەیڕەو بکرێ وەکو خۆ قفڵ کردن لە ماڵەوە، ماسک، دەست شوشتن.


چارەسەر:


- ئیسراحەتی تەوا ، وەرگرتنی شلەمەنی زۆر، پاراسیتامۆڵ .
ـ بەهیچ شێوەیەک دەرزی تێکەڵە (ڤۆڵتارین و دیکادرۆن) بەکارمەهێنە، رەنگە بۆ ماوەیەکی کورت سوودی لێببینی، بەڵام دواتر ماکی زۆر مەترسیدار لەسەر جەستە بەجێدەهێڵێ.

بەهیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک
شێروان کۆساری
پزشکی شارەزای گشتی

زۆرترین خوێندراو

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©