خاوەنی کۆمپانیاکانی گواستنەوەی خوێندکاران دوای ئەوەی بۆماوەیەک گردبونەوەیەکیان ئەنجامداو داواکارییەکانیان خستەروو، لەگەڵ قایمقامی سلێمان کۆبونەوەو باسیان لە کێشەکانی سوتەمەنی و داواکاریی ئیدارەی خوێندنگەو قوتابخانەکان کرد کە قورسایی لەسەر کۆمپانیاکان و خێزانی خوێندنکارانیش دروست کردوە.


لە بەرامبەردا ئاوات محەمەد، قایمقامی سلێمانی پشتگیری داواکارییەکانیانی کرد و چەند بڕیارێکی لەو بارەوە دەرکرد:

یەکەم، هەر خوێندنگەیەک پارە لە کۆمپانیاکانی گواستنەوە وەربگرێت رێکاری یاسایی لەگەڵ ئیدارەکەی و کۆمپانیاکەش دەگیرێتەبەر. 

دووەم، هەموو پاسەکان دەبێت مەرجە یاساییەکانیان تێدا بێت و کۆمانیاکانیش مۆڵەتی یاساییان هەبێت. 

سێیەم هەر کۆمپانیایەک یان شۆفێرێک سەرپێچی کرد دوای ئاگادارکردنەوەو بەند نەبوون کارەکەی لێ وەردەگیرێتەوەو بەشێوەیەکی تەندەر دەدرێت بە کۆمانیای تر. 

چوارەم ئەو لیژنەیەی تایبەتە بە گواستنەوەی خوێندکاران چاودێری تەواوی کارەکان دەکات و رێکاری یاسایی بەرامبەر هەرکەسێک دەگرێتەبەر کە سەرپێچی بکات.


خاوەنی کۆمپانیاکانی گواستنەوەی خوێندکاران بڕیارەکانی قایمقامی سلێمانی بە چارەسەری کێشەکان و به‌رژه‌وه‌ندی خوێندكاران و كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه‌ش زانی و پشتگیرییان لەو بڕیارانە کردو رایانگەیاند لە بەرژەوەندی هەموان دەبێت بەتایبەت خوێندکاران و خێزانەکانیان.

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©