کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایکرد، کۆتایی ژنان ئەو پارێزگایانە ناگرێتەوە، کە ژنان بە دەنگی خۆیان دەرچوون.


جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "کۆمسیۆن پابەندە بە جێبەجێکردنی یاسای هەڵبژاردنەکان، بۆیە لەو پارێزگایانەی ژنان توانیوویانە 25٪ی نوێنەرایەتی بە دەنگی خۆیان بەدەست بێنن کۆتا نایانگرێتەوە".


بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، تا ئێستا 97 ژن بە دەنگی خۆیان و کۆتا لە هەڵبژاردندا سەرکەوتوون.


هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق لە 10/10/2021 بەڕێوەچوو، کۆمسیۆن ئەنجامە بەراییەکانی راگەیاندووە، بڕیاریشە لە ماوەی کەمتر لە مانگێک دیکە ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن رابگەیەنرێت.

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©