ڕێکخراوی ئینتەرنیوز ڕێبەرێکی تایبەت بە سەلامەتیی دیجیتاڵی بۆ ڕۆژنامەوانان و چالاکوانان بەرهەم هێناوە.

چۆمان عوسمان


ئامانج لەم ڕێبەرە بەردەستخستنی زانیاریی تەکنیکی بنەڕەتییە لەبواری سەلامەتیی دیجیتاڵی بۆ ڕۆژنامەوانان و چالاکوانان، تاکو بتوانن بەشێوەیەکی دروست و دوور لە چاودێری، کارەکانی خۆیان لە رێگەی ئامرازە دیجیتاڵییەکان ئەنجام بدەن.

 لە رێگەی ئەم لینکەی خوارەوە دەتوانن ئەم ڕێبەرە داونلۆد بکەن: 

ڕێبەری سەلامەتیی دیجیتاڵی بۆ ڕۆژنامەوانان و چالاکوانان

ڕێکخراوی ئینتەرنیوز دوابەدوای پێشکەشکردنی چەندین ڕاهێنان دەربارەی سەلامەتیی دیجیتاڵی بۆ بەشێکی بەرچاو لە ڕۆژنامەوانان و چالاکوانان لە هەرێمی کوردستان و عێراق، ڕێبەرێکی تایبەت بە سەلامەتیی دیجیتاڵی بۆ ڕۆژنامەوانان و چالاکوانان بەرهەم هێناوە. کە ئامانج لەو ڕێبەرە بەردەستخستنی زانیاریی تەکنیکی بنەڕەتییە لەبواری سەلامەتیی دیجیتاڵی بۆ ڕۆژنامەوانان و چالاکوانان، تاکو بتوانن لە کەشێکی سەلامەت و دوور لەچاودێری، کارەکانی خۆیان لە رێگەی ئامرازە دیجیتاڵییەکان ئەنجام بدەن.

ھەموو ئامێرێکی زیرەک کە ڕۆژانە ئینتەرنت بەکاربھێنێت، ڕووبەڕووی ھەڕەشەو مەترسی زۆر دەبێتەوە، بەو پێیەی ئینتەرنێت پڕە لە بەرنامەی مەترسیدار و بەردەوام ئەو بەرنامانە ھەڕەشە دروستدەکەن لەسەر بەکارھێنەران، بۆ ئەوەی بەردەوام کۆمپیوتەر و مۆبایلەکان پارێزراو بن پێویستە کۆمەڵێک ڕێکار ھەن بەردەوام لەبەرچاو بگیرێن.  

ئەم ڕێبەرە چەندین بابەت لەخۆ دەگرێت کە بریتین لە:
1.بنەما سەرەکییەکانی پاراستنی کۆمپیوتەر و مۆبایل
2.لەناوبردنی بەرنامە مەترسیدارەکان
3.چۆنییەتی دروستکردنی وشەی نهێنی (پاسوێرد)ی بەهێز
4.چونەژوورەوە بەدوو هەنگاو
5.گەڕانی شاراوە لەناو ئینتەرنێت
6.پەیوەندی پارێزراو
7.سڕینەوەی زانیاری بەشێوەی سەلامەت و یەکجارەکی
8.بەکۆدکردنی زانیاری
9.ڕاوکردن (Phishing) و جۆرەکانى

لە رێگەی ئەم لینکەی خوارەوە دەتوانیت ئەم ڕێبەرە داونلۆد بکەی:
https://bit.ly/3l5svwT



https://drive.google.com/file/d/1x9EKGimlr3SeemCBz1wcoS9gDJv-eM2b/view

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©