مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی لەسەر بارودۆخی ئەمنی ئێستای کەرکوک ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەو و دەڵێت" بە نیگەرانییەوە لەو دۆخە نەخوازراوە ئەمنییەی كەركوك دەڕوانین كە لە ماوەی دوو ڕۆژی رابردوودا دروستكراوە و لە ھیچ لایەنێكی قبووڵ ناکەین درێژە بەم جۆرە ڕەشبگیرییە بدات".  

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا هاتووە" بەنیگەرانییەوە لەو دۆخە نەخوازراوە ئەمنییەی کەرکوک دەڕوانین کە لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردودا دروستکراوە".


باسى له‌وه‌شكردوه‌: بۆ ھەمولایەکی ڕوندەکەینەوە لەدوێنێ شەوەوە ھەڤاڵ بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەپەلاماردانی ماڵی کوردو پێشێلکاریی ھێزە ئەمنییەکان‌و دەستگیرکردنی گەنجان ئاگادرکردۆتەوەو لەپەیوەندیی بەردەوامبوە لەگەڵ سەرۆک وەزیران‌و بەرپرسانی باڵا لەبەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەو ئازادکردنی دەستگیرکراوەکان‌و دوپاتیکردۆتەوە ئەو دۆخە دروستکراوە جێگای قبوڵکردن نییە. 


لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا مەکتەبی سیاسی یەکێتی جه‌ختیكردۆته‌وه‌: کەرکوک‌و کەرکوکییەکان لەھەر موزایەدەو دروشم بازییەک بەگەورەتر دەزانین کە ھەندێک لایەن‌و لەنێوانیاندا ھەندێک لەئەندامانی مەکتەبی سیاسی پارتی بۆ مەرام‌ و دەستکەوتی بچوکی حزبیی دۆزی گەورەی کەرکوک‌و چارەنوسەکەیی‌و دانیشتوانی دەخاتە بەردەم مەترسی‌و گەمەی سیاسی کە ئەمە لای ئێمە جوڵەیەکی سیاسی نالۆژیکییە. 

دەقی پەیامەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی:


مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە نیگەرانییەوە لەو دۆخە نەخوازراوە ئەمنییەی کەرکوک دەڕوانێت کە لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا دروستکراوە.


بۆ ھەموو لایەکی رووندەکەینەوە لە دوێنێ شەوەوە ھەڤاڵ بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەڕێز مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەلاماردانی ماڵی کورد و پێشێلکاری ھێزە ئەمنییەکان و دەستگیرکردنی گەنجان ئاگادرکردۆتەوە، لە پەیوەندی بەردەوام بووە لەگەڵ سەرۆک وەزیران و بەرپرسانی باڵا لە بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە و ئازادکردنی دەستگیرکراوەکان و دووپاتیکردووەتەوە ئەو دۆخە دروستکراوە جێگای قبوڵکردن نییە.


یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کەرکوک و کەرکوکییەکان لە ھەر موزایەدە و دروشم بازییەک بە گەورەتر دەزانێت کە ھەندێک لایەن و لە نێوانیاندا ھەندێک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ مەرام و دەستکەوتی بچووکی حیزبی دۆزی گەورەی کەرکوک و چارەنووسەکەی و دانیشتوانی دەخاتە بەردەم مەترسی و گەمەی سیاسی، کە ئەمە لای ئێمە جوڵەیەکی سیاسی نالۆژیکییە بۆیە یەکێتی ھێزی بەرپرسیارەو پرەنسیپی پاراستنی گیانی پێکەوە ژیان و ئاشتیانە دەگرێتەبەر و پارێزگاری لەو پێکەوە ژیانەی کەرکوک دەکات، ھاوکات پارێزەری ماف و خاک و کوردستانی بوونی شارەکە دەکاتەوە و بەم ستراتیژە کاردەکات و لەھیچ لایەنێکی قبوڵناکات درێژە بەم جۆرە رەشبگیرییە بدات و ژیان و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی بخاتە مەترسییەوە بۆ ھەر ئەگەرێکیش یەکێتی بژاردەی یەکلاکەرەوەی ھەیە.


راگەیەندراوی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کورستان

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©