ژماردنەوەی دەستی بۆ دەنگەکانی سەدان وێستگەی دەنگدان دەکرێت، کە گرفت ھەبووە لە ناردنی ئەنجامەکانیان بەشێوەی ئەلکترۆنی.


کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، رایگەیاند، سەعات ١٢ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ، وەک قۆناغی یەکەم ژماردنەوەی دەستی بۆ دەنگەکانی ٤٩٨ وێستگەی دەنگدان لە ھەر دوو بەری رەسافە و کەرخی شاری بەغداد دەکرێت، کە ئەنجامەکانی ئەو وێستگانە بەشێوەی ئەلکترۆنی رەوانەی کۆمسیۆن نەکراوە.

لەوبارەیەوە حەسەن سەلمان بەڕێوەبەری فەرمانگەی راگەیاندن و پەیوەندیە جەماوەریەکان، لە کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، بڕیاروایە، کۆمسیۆن ژماردنەوەی دەستی بۆ دەنگەکانی ١٢ ھەزار و ٢٢٨ وێستگەی دەنگدان، لە سەرجەم پارێزگاکان ئەنجامبدات، کە ئەنجامی ئەو وێستگانە لەگەڵ ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنەکان رانەگەیەندراوە.

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©