سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت بزوتنەوەی تاڵیبان کە لە ئێستادا حکومڕانی ئەفغانستانی کەوتووەتەدەست، بەڵێنەکانی نەبردووەتەسەر لە بارەی ڕێزگرتن لە مافەکانی ژنانەوە.


ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش لە لێدوانێکیدا بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاند  و وتی "زۆر بێزارم بە تایبەتی کە دەبینم بزوتنەوەی تاڵیبان ئەو بەڵێنانەی نەبردووەتەسەر کە دابوونی سەبارەت بە کچان و ژنانی ئەفغانی."


پاشان داوای لە تاڵیبان کرد پابەندی بەڵێنەکانی لە بارەی کچان و ژنان بێت و وابەستەیـیەکانی خۆی جێبەجێ بکات بەپـێی یاسای نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ و یاسای مرۆیی.


گۆتیرێش وتیشی هیچ چاوپـۆشیەک لەم بارەیەوە ناکەن و نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژانە لەگەڵ تاڵیبان ئەم بابەتە دەهێنێتە بەرباس.


ئاماژەی بۆ ئەوە کرد 80% ی ئابوری ئەفغانستان جێگیر نیـیە و ژنان ڕۆڵی سەرەکی لە ئابوریـیەکەی دەبینن، بۆیە بەبێ ژنان هیچ بوارێک بۆ بوژاندنەوەی ئابوری و کۆمەڵگەی ئەفغانی نابێت.


سەرچاوە/ فڕانس پـرێس

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©