دیپلۆماتێكی بیانی لە ریاز باس لەوەدەكات ئێران و سعودیە لە دانوستانەكانی نێوانیان گەیشتوونەتە رێككەوتنی سەرەتایی لە بارەی كردنەوەی كونسوڵخانەكانیان لە هەر دوو وڵات.


ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا لە زاری دیپلۆماتێكی بیانی لە ریاز بڵاویكردەوە، لە بەردەوامی دانوستانەكانی نێوان سعودیە و ئێران، هەر دوولا گەیشتوونەتە رێككەوتنێكی سەرەتایی كە پاش نزیكەی شەش ساڵ كونسوڵخانەكانیان لە وڵاتانی یەكتر بكەنەوە.


باسی لەوەشكرد، ئەو دوو هێزە ركابەرە ناوچەییە لە ماوەی رابردوودا زیاتر لە هەموو كات خواستی خۆیان بۆ ئاساییكردنەوە و دەستپێكردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی نێوانیان دەربڕیوە.


ئێران و سعودیە لە ساڵی 2015ەوە پەیوەندییەكانیان پچڕاوە و باڵیۆزخانە و كونسوڵخانەكانیان لە وڵاتانی یەكتر داخستووە.
لە مانگی نیسانی ئەمساڵەوە بە نێوەندگیری عێراق دانوستانی نێوان ئێران و سعودیە لە بەغدا دەستیپێكرد و تائێستا چەند گەڕی ئەو دانوستانانە بەڕێوەچوون و بەرپرسانی هەر دوو وڵات گەشبینی خۆیان نیشانداوە، بەوەی گفتوگۆكانیان دەگاتە ئەنجام

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©