پۆلیسی هەولێر روونکردنەوە لەبارەی کوژرانی هاووڵاتییەک لە شارۆچکەی بنەسڵاوە دەدات و کێشەکە لەسەر کرێی گواستنەوەی سەرنیشین بووە.


لە روونکردنەوەکەی پۆلیسی هەولێر هاتووە: "بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر ئاگادار کرانەوە، بە بوونی رووداوێکی کوشتن، دەسبەجێ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر گەشتنە شوێنی مەبەست و دەرکەوت، هاووڵاتیەک بەناوی (بارزان نەسروڵڵا ئەحمەد) دوای دروستبوونی دەمەقاڵە لەگەڵ شوفێری تاکسیەک لەسەر کرێی گواستنەوە شوفێرەکە گوللـەیەک لەسەری ناوبراو دەدات و گیان لەدەستدەدات، تۆمەتبار لە شوێنی رووداو رادەکات".


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر راشیگەیاندووە: "دۆسیەی لێکۆڵینەوه بۆ ئەم رووداوە کرایەوە و پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە، بۆ ئەوەی بکەری سەرەکی تاوانەکە دەستگیر بکات".

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©