سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە پەیامێکی تایبەتدا بە ناوخۆی حیزبەکەی رایدەگەیێنێت، "له‌م ساتە مێژووییه‌ی بردنه‌وه‌ و سه‌ركه‌وتنتدا جگه‌ الله اكبر و ولله الحمد، شتێكی تر لائق نییه."‌

سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە پەیامەکەیدا ژن و پیاوی یەکگرتووی بە "موجاهید و فیداكاری كاروانی یه‌كگرتوو" ناوبردووە دەڵێت، "یه‌كگرتووه‌ سه‌ربڵنده‌كانی سه‌نگه‌ری به‌ره‌ی مه‌ڵبه‌نده‌كانی ده‌ڤه‌ری بادینان، هه‌ڵه‌بجه‌ و سلێمانی و هه‌ولێر" سڵاوی خواتان لێبێت.

ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو دەشڵێت، "داوا ده‌كه‌ین له‌ قاپیی ره‌حمه‌ت و فه‌زڵی الله جل جلاله كه‌ وامان لێبكا بتوانین شوكرانه‌ی نیعمه‌ته‌كانی بكه‌ین و لێمان قبووڵ بكات. پیرۆزی راسته‌قینه‌ ئه‌وه‌یه‌.. بگه‌ڕێنینه‌وه‌ بۆ جه‌سته‌ی یه‌كگرتووه‌ شكۆداره‌كه‌مان و دڵخۆشبین به‌ خۆشی یه‌كدی."

دوێنێ یەکشەممە 10-10-2021، هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو، بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان سێ کورسی مسۆگەرکردووە و بۆ کورسیی چوارەم، بەربژێرەکەیان رکابەریی دەکات.

دەقی پەیامەکەی سەلاحەدین بەهائەدین:

په‌یامی جه‌نابی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو ـ تایبه‌ت به‌ناوخۆ  

ياربنا لك الحمد كما ينبغي لجلال وجهك وعظيم سلطانك  

براو خوشكه‌ موجاهید و فیداكاره‌كانی كاروانی یه‌كگرتوو..  

یه‌كگرتووه‌ سه‌ربڵنده‌كانی سه‌نگه‌ری به‌ره‌ی مه‌ڵبه‌نده‌كانی ده‌ڤه‌ری بادینان و هه‌ڵه‌بجه‌ و سلێمانی و هه‌ولێر ..  السلام علیكم ورحمة‌ الله   

له‌م له‌حه‌زاته‌ مێژووییه‌ی بردنه‌وه‌ و سه‌ركه‌وتنتدا جگه‌ الله اكبر و ولله الحمد شتێكی تر لائق نیه‌، ئینجا داوا ئه‌كه‌ین له‌ قاپی ره‌حمه‌ت و فه‌زڵی الله جل جلاله كه‌ وامان لێبكا بتوانین شوكرانه‌ی نیعمه‌ته‌كانی بكه‌ین و لێمان قبوڵ بكات.. پیرۆزی راسته‌ قینه‌ ئه‌وه‌یه‌ كالجسد الواحد بگه‌رێنینه‌وه‌ بۆ جه‌سته‌ی یه‌كگرتووه‌ شكۆداره‌كه‌مان، دڵخۆشبین به‌ خۆشی یه‌كتری.   

رَبِّ أَوْزِعْنِي أَنْ أَشْكُرَ نِعْمَتَكَ الَّتِي أَنْعَمْتَ عَلَيَّ وَعَلَىٰ وَالِدَيَّ وَأَنْ أَعْمَلَ   رَبَّنَا تَقَبَّلْ مِنَّا ۖ إِنَّكَ أَنتَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ  

هه‌میشه‌ له‌سه‌ركه‌وتن دابن، هه‌روه‌ك هه‌میشه‌ شایه‌نی سه‌ركه‌وتن بن.  

براتان  صلاح الدین محمد بھاءالدين  ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©