سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لەدەرەوەی وڵات سەرپەرشتیاری دارایی گروپی چەکداری داعش لەلایەن دەزگای هەواڵگرییەوە دەستگیرکرا.


ئەمڕۆ دووشەممە، مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، دەزگای هەواڵگری توانیویەتی لەدەرەوەی وڵات داواکراو "سامی جاسم" سەرپەرشتیاری دارایی گروپی چەکداری داعش دەستگیربکات.

وتی، سامی جاسم جێگری ئەبوبەکر بەغدادی، دامەزرێنەر و کەسی یەکەمی پێشووی گروپی چەکداری داعش، بووە.

راگەیەندراوەکە لە کاتێکدایە کە دوێنێ یەکشەممە، لەدواى ئەوەى لە بنکەیەکى دەنگدان لە شارى بەغدا دەنگیدا، مستەفا کازمى لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ئاماژەى بەوە کرد "رۆژى دووشەممە، مژدەیەکى خۆش رادەگەیەنن".

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©