بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان دەكات پشكنینی پێشوەختە بكەن تا بەدووربن لە شێرپەنجە و وەرزش و دووركەوتنەوە لە جگەرە و نێرگەلە 50% ئەگەری تووشبوون بەشێرپەنجە كەمدەبێتەوە، دەشڵیت، کۆرۆنا لەسلێمانی ڕوو لەپاشەکشەیەو دەیانەوێت کارێک بکەن ڕێگە بەگەڕانەوەی کۆرۆنا نەدەن.


د.سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی ئەمڕۆ شەممە لەمیانى کردنەوەی بەشی فریاکەوتنی خێرا لە نەخۆشخانەی هیوا کە لەلایەن قەیوان گروپەوە دروستکراوە، ڕایگەیاند، "دوای هەڵبژاردن هەرکەسێک ڤاکسینی کۆرۆنای لەخۆی نەدابێت، ناتوانێت لەشوێنە گشتییەکان کاربکات".


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى تەندروستی سلێمانی ئاشكرایده‌كات، دوای ھەڵبژاردن بڕیارێکی توند دەدات، بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانیش ده‌ڵێت:"هەرکەسێک ڤاکسینی کۆرۆنای لەخۆی نەدابێت، ئەوا ناتوانێت لەشوێنە گشتییەکان کاربکات".


جەختیشی كردەووە، بەنیازن پشكنینی پێشوەختەی شێرپەنجە لە چەند سەنتەر و مەڵبەندێكی تەندروستی بكەنەوە تاوەكو هاووڵاتیان بەدەمییەوە بچن و زیاتر كۆنتڕۆڵی نەخۆشییەكە بكەن.

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©