وتارە 60 چركەیەكەی بەڕێوەبەری كۆمپانیای گوگڵ بەڕێوەبەری کۆمپانیای گوگڵ ساندەر پیچای "تەنها لە 60 چرکەدا وتارێکی پێشکەش کرد" تێیدا وتی: ژیان وەک یارییەکی پێنج تۆپ لە هەوادا وێنا بکە، کە تۆ جوڵەیان پێ دەکەیت ، هەوڵدەیت نەکەوێت.

ئەم تۆپانە یەکیان لاستیکە و ئەوانی تر شوشەن. پێنج تۆپەکە بریتین لە: ئیش ، خێزان، تەندروستی، هاوڕێ، ڕۆح. وا بزانە کە (ئیش ) تۆپێکی لاستیکییە هەرکاتێک کەوتی جارێکی تر هەڵدەستێتەوە.

لە کاتێکدا تۆپەکانی تر لە شووشە دروست کراون، ئەگەر یەکێک بکەوێت، هەرگیز بۆ سروشتی خۆی ناگەڕێتەوە. جا یان دەبێتە زیانلێکەوتوو، یان بریندار، یان شکاو، یان تەنانەت پەرتەوازە دەبێت.

تۆ دەبێت ئاگات لەوە بێت و تێبکۆشیت بۆی.

ئیشەکەت بە کارایی لە کاتی کارکردندا ئەنجام بدە،بۆ ئەوەی کاتی چوویتە دەرەوە دڵنیابیت بە دڵسۆزیەوە کارەکانت ئەنجام داوە، کات بدە بە خێزانەکەت، هاوڕێکانت، پشووێکی گونجاو بدە، وە ئاگات لە تەندروستیت هەبێت چونکە ئەگەر بڕوا گەڕانەوەی وەک خۆی ئەستەمە.

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©