کۆمسیۆن: دەنگدەران ناتوانن لە دەرەوەی وڵات دەنگبدەن، دەتوانن بۆ هەڵبژاردنەکان بگەڕێنەوە

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق میکانیزمی بەشداریی کردنی دەنگدەرانی دەرەوەی وڵاتی لە ھەڵبژاردنەکانی داھاتوودا، ئاشکرا کرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، دەنگدەر ناتوانێت لە دەرەوەی وڵات دەنگ بدات.

 موھەنەد مستەفا ئەندامی نووسینگەی راگەیاندن لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا، ئاشكرایكرد، بەھۆی ئەوەی پڕۆسەی دەنگدان لە ھەڵبژاردنەکانی داھاتوو لە دەرەوەی وڵات ھەڵوەشێندراوەتەوە، دەنگدەران دەتوانن بگەڕێنەوە عێراق و بەشداریی پڕۆسەکە بکەن و لە ناوەندەکانی دەنگداندا، دەنگ بدەن.

پێشتر ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان بڕیاری دابوو، ھەڵبژاردنی پێشوەخت کە چاوەڕوان دەکرێت لە ١٠ی تشرینی یەکەمی داھاتوو بەڕێوە بچێت، لە دەرەوەی وڵات ئەنجام نادرێت.

سەبارەت به‌ ھەڵمەتی بانگەشەی ھەڵبژاردنەکان، موھەنەد مستەفا ئاماژەی بەوە داوە ھەڵمەته‌كه‌ لە ٩ی مانگی تەمووزی رابردووه‌وه‌ لە لایەن کاندیدانەوە دەستیپێکراوە و تا ٢٤ کاتژمێر بەر لە دەستپێکردنی دەنگدانی تایبەت بەردەوام دەبێت و وتی: "ھەڵمەتی بانگەشەی ھەڵبژاردنەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی داھاتوودا کۆتایی دێت".

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©