وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری رۆژانەی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و دەڵێت، 1378 تووشبووی دیکە تۆمارکراون و 19 تووشبووی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی راگەیێندراوی رۆژانەی وەزارەتی تەندروستی، لە 24 کاژێری رابردوودا نۆ هەزار و 815 پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کراون، ئەنجامی پشکنینی 1378 کەسیان پۆزەتیڤ بووە، زۆرترین تووشبوو لە سنووری پارێزگای سلێمانی بووە و کەمترینیش لە هەڵەبجە.

ئەو 19 تووشبووەی گیانیان لەدەستداوە، هەشتیان لە سلێمانی، شەشیان لە هەولێر و پێنجیان لە دهۆک بوون، لە هەڵەبجەش هیچ گیانلەدەستدانێک بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارنەکراوە.

هەروەها 1567 تووشبووی پێشووی ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە، زۆرترینیان لە سنووری پارێزگای هەولێر و کەمترینیان لە هەڵەبجە بوون.

تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان سێ ملیۆن و 23 هەزار و 439 پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کراون، ئەنجامی پشکنینی 316 هەزار و 933 کەسیان پۆزەتیڤ بوون، 282 هەزار و 462 تووشبوویان چاکبوونەتەوە و پێنج هەزار و 682 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە، 28 هەزار و 789 تووشبووش لەژێر چارەسەردان.

دەقی راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستی:

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID19 ژمارە (٥٦٩)

١. پشکنین: (٩٨١٥ پشکنینی نوێ) 
• (٤٠٢٢) هەولێر
• (٢٢٠٤) سلێمانی
• (٣٠٤٨) دهۆك
• (١٤٢) هەڵەبجە
• (٢٧٠) گەرمیان
• (١٢٩) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: (١٣٧٨ تووشبووی نوێ)
• (٣٢٥) هەولێر
• (٦٧٢) سلێمانی
• (٢٤٧) دهۆك
• (٤١) هەڵەبجە
• (٦٤) گەرمیان
• (٢٩) ڕاپەڕین

٣. چاکبوون: (١٥٦٧ چاکبوون)
• (٧٥٠) هەولێر
• (٣٥٥) سلێمانی
• (٣٤٦) دهۆك
• (٣٥) هەڵەبجە
• (٥٨) گەرمیان
• (٢٣) ڕاپەڕین

٤. مردن: (١٩ مردن)
• (٦) هەولێر
• (٤) سلێمانی
• (٥) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (١) گەرمیان
• (٣) ڕاپەڕین 

ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٣٠٢٣٤٣٩ (١٠٤٥٤٣١ هەولێر، ٧٤٩٦٤٧ سلێمانی، ١٢٠٧٠٦٣ دهۆك، ٢١٢٩٨ هەڵەبجە)
تووشبوون ٣١٦٩٣٣ (٩١٥٠٩ هەولێر، ١٠٨٢٥٩ سلێمانی، ١١١٢٣١ دهۆك، ٥٩٣٤ هەڵەبجە)
چاکبوون ٢٨٢٤٦٢ (٧٩٨١٧ هەولێر، ٩٦٥١٦ سلێمانی، ١٠١٠٨١ دهۆك، ٥٠٤٨ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٢٨٧٨٩ (١٠٠٩١ هەولێر، ٩٢٩٤ سلێمانی، ٨٧١٢ دهۆك، ٦٩٢ هەڵەبجە)
مردن ٥٦٨٢ (١٦٠١ هەولێر، ٢٤٤٩ سلێمانی، ١٤٣٨ دهۆك، ١٩٤ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). 

وەزارەتی تەندروستی       
حکومەتی هەرێمی کوردستان    
١٧ی ئەیول ٢٠٢١

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©