بەمزووانە کۆپییەکی دەستووری ئەمریکا کە لە ساڵی 1787 لە فیلادلفیا دەنگی پێدرا، دەخرێتە زیادکردنێکی ئاشکرا و پێشبینیدەکرێت بە 15 بۆ 20 ملیۆن دۆلار بفرۆشرێت.

بەڕێوەبەرانی بازاڕی سۆزێبی کە تایبەتە بە زیادکردنی ئاشکرا دەڵێن، ئەو کۆپییە لە دەستوووری ئەمریکا یەکێکە لەو 11 کۆپییەی کە ماون، بڕیارە لە مانگی 11ـی ئەمساڵدا بخرێتە زیادکردنێکی ئاشکراوە.

لەگەڵ ئەوەشدا کۆمەڵێک بەڵگەنامەی پەیوەست بە دەستووری ئەمریکا کە لە نێوان ساڵانی 1776 تاوەکو 1789 لەلایەن دامەزرێنەرانی ئەمریکا لە نێوانیشیاندا بێنجامین فرانکلین و جەیمس مەدیسۆن واژۆکراوە دەخرێتە زیادکردنی ئاشکراوە.

سێلبی کێفەر، شارەزای کتێب و دەستنووسە کۆنەکان سەر بە سۆزێبی لەو بارەیەوە دەڵێت، ئەو کۆپییە بەڵگەنامەیەکی زۆر دەگمەنە کە دوای ئەوەی چاپکراوە، لەلایەن سەرکردەکانی ئەو کاتەی ئەمریکا واژۆکراوە.

کێفەر دەڵێت، ئەو دەستوورە کە واژۆکرا 500 دانەیان لێ چاپکرد، بەڵام تەنیا 11ـیان ماون و ئەوانی دیکەی لەنێوچوون.

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©