فڕۆکە جەنگییەکانی روسیا بارەگایەکی سوپای تورکیا لە حەلەب بۆردوماندەکات.

 ئاژانسی هاوار نیوز لەزاری چەند سەرچاوەیەکی ناوخۆیی لە حەلەب بڵاویکردەوە، ئێوارەی دوێنێ فڕۆکە جەنگییەکانی روسیا بارگایەکی سوپای تورکیای لە چیای بەراکات کە دەکەوێتە گوندەکانی باکوری پارێزگای حەلەب لە سوریا بۆردومانکرد.

هەمان سەرچاوە ئاشکرایکردووە، فڕۆکەکانی روسیا زیاتر لە شەش جار بۆردومانی ئەو بارەگایەی تورکیای کردووە. ئەو بۆردومانە لە کاتی بەڕێوەچونی کۆبونەوەی فەرماندەکانی گروپی تەحریر لە شام لەگەڵ فەرماندەکانی سوپای تورکیا، ئەنجامدراوە.تەحریر شام یەکێکە لە گروپە چەکدارییەکانی سوریا کە لەلایەن تورکیاوە پشتیوانی لێدەکرێت.

دەربارەی ئەو هێرشە و دەرەنجامەکانی تا ئێستا هیچ لایەنێکی تورکی لێدوانی نەداوە.

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©