بە پێی ئامارێکی ڕەسمی حکومەتی عێراق زیاتر لە یەک ملیۆن و ٦٠٠ ھەزار کەس بێکارن.


وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق ڕایگەیاند، بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ھاتنی کرێکاری بیانی، زیاتر لە یەک ملیۆن و ٦٠٠ ھەزار بێکار لە ناوخۆ ناویان تۆمار کردووە و ھەزارانی تریش ھێشتا تۆمار نەکراون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کۆمپانیایانەی دەرفەتی کار بۆ کرێکارانی ناوخۆیی دەڕەخسێنن لە بری کرێکارانی بیانی، کارئاسانی زیاتریان بۆ دەکرێت، دەشڵێت، حکومەت پلانی ھەیە بە پێدانی پێشینە بۆ پڕۆژەی بچووک دیاردەی بێکاری کەمبکاتەوە.

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©