شێروان شێروانی: ٨١ زیندانیی بادینان مانیان لە خواردن گرتووە

ڕێکخراوی CPT: ئەمڕۆ شێروان شێروانی پەیوەندی تەلەفونی لەگەڵ تیمی کوردستانی عێراقی CPTدا ئەنجامدا و وتی بەنزیکەیی تەواوی زیندانیانی بادینان کە ژمارەیان ٨١ زیندانییە، مانیان لە خواردن گرتووە و تەنانەت ھەندێکیان ئاویش ناخۆنەوە.


شێروان شێروانی داوا دەکات کە خەڵکی لەدەرەوەی زیندان بۆ پشتیوانی ئەو زیندانیانە چالاکی بنوێنن.

شێروان نیگەرانی ئەو ھاوڕێ زیندانیانەی بوو کە تاوەکو ئێستا دادگایی نەکراون و لە زیندانی ئاسایشدا ھێڵدراونەتەوە. ھەفتەی ڕابردوو، ھەریەکە لە شێروان شێروانی، ئەیاز کەرەم، ھاریوان عیسا و شڤان سەعید گواسترانەوە بۆ زیندانی چاکسازی گەوران.




134134


بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©